ئەو زانیارییانەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە نایانزانین

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

جیهان لە رووداوێکی گرنگ نزیک دەبێتەوە کە بڕیارە لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا رووبدات، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایە، کە بڕیارە ئەمساڵ بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێوەیەکی جیاواز لە ساڵانی پێشووتر بەڕێوەبچێت.

سروشتی سیستم و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکە، کە لەکاتی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگدا بەرپرسیارییەتی کۆشکی سپی دەکەوێتە سەر شان رەنگە بۆ زۆر کەس نامۆ بێت.

لێرەدا هەندێک زانیاری لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئەو رۆڵەی کە دەنگدەران لەسەرکەوتنی کاندیدەکاندا دەیگێڕن دەخەینەڕوو.

کەی هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات؟

بەپێی یاسای ئەمریکا، هەمیشە هەڵبژاردنەکان لەیەکەم سێشەممەی مانگی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەمساڵیش ئەو رۆژە بەر رێکەوتی ٣ی مانگ دەکەوێت.

هاوکات، خەڵکانێکی زۆر لەئەمریکا بە چەند هەفتەیەک بەر لەهەڵبژاردنەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەنگدەدەن، لەئەمساڵیشدا پێشبینی دەکرێت ئەو شێوازی دەنگدانە پێشوازییەکی گەرمتری لێ بکرێت بەهۆی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

هەمیشە هەڵبژاردنەکان لە یەکەم سێشەممەی مانگی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت

لە هەمان کاتیشدا، چەند هەڵبژاردنێکی دیکە لەکاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، بەنمونە: دەنگدەران هەڵدەستن بە هەڵبژاردنی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی ئەمریکا کە ژمارەیان ٤٣٥ ئەندامە و بۆماوەی دوو ساڵ لەو پۆستەیاندا دەستبەکار دەبن.

لە هەندێک ویلایەتیشدا، دەنگدەران هەڵدەستن بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک خزمەت دەکەن.

کەی هەڵبژاردنەکان کۆتاییان دێت؟

وەڵامێکی کورت بۆ ئەم پرسیارە ئەوەیە کە لەهەمان رۆژدا واتە لە ٣ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت، بەڵام وەڵامی دروست ئەوەیە، هەڵبژاردنەکان ئەو کاتە کۆتاییان پێدێت کە دەنگەکان جیادەکرێنەوە و دەژمێردرێن.

ئەوەش هاتووە، ئەمساڵ بەهۆی زیادبوونی رێژەی دەنگدان بەشێوازی ئەلیکترۆنی لەئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رەنگە کاتێکی زیاتر بخایەنێت هەتا براوەی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت.

Impact on Nonprofits: The Coronavirus Aid, Relief, and Economic Security Act

ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان یاخود گۆڕینی وادەکەی هەیە؟

ئەمساڵ بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆر ئەم پرسیارە دەکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی کە رۆژی هەڵبژاردنەکان بەپێی یاسا دیاریکراوە، بۆیە دواخستنی پێویستی بەبڕیاری کۆنگرێس و قایلبوونی سەرۆکە، هەتا ئێستاش ئەمە بە ئەگەرێکی دوور لەقەڵەم دەدرێت.

کێ مافی دەنگدانی هەیە؟

بەپێی یاسای ئەمریکا، هەر کەسێک تەمەنی سەروو ١٨ ساڵ بێت مافی دەنگدانی هەیە، بەڵام زیندانییان جگە لەوانەی لەویلایەتەکانی ماین و ڤێرمۆنت زیندانین، بۆیان نییە دەنگ بدەن.

لە سەروو ئەوانەشەوە، پۆرتۆریکنییەکان لەگەڵ ئەوەی ئەمریکیشن، کەچی بۆیان نییە دەنگ بدەن، بۆیە ئەو کەسانەی لەو هەرێمە ناویان هەیە، رایان بۆ هەڵبژاردنەکان وەرناگیرێت.

چۆن سەرۆکی وڵات هەڵدەبژێردرێت؟

بابەتەکە کەمێک ئاڵۆزە، مەرج نییە هەر کەسێک زۆرترین دەنگی خەڵکی بەدەستبهێنێت ئیتر ببێتە سەرۆکی وڵات، بەڵکو دەبێت زۆرترین دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان بەدەستبهێنێت.

کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان لە ٥٣٨ ئەندام پێکدێت کە بەسەر ویلایەتەکان و واشنتۆنی پایتەختدا بەپێی دانیشتوان و پێگەی هەر ویلایەتێک لەکۆنگرێسدا دابەش دەکرێن.

ویلایەتە بچوکەکان سێ ئەندامیان لەو کۆمەڵەیەدا هەیە، لەکاتێکدا ویلایەتێکی گەورەی وەک کالیفۆرنیا کە گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە ٥٥ ئەندامی هەیە، هاوکات واشنتۆنی پایتەخت، لەسەر بنەمای هەڵبژاردنەکان ئەندام نییە لە کۆنگرێس و وەک ویلایەتە بچوکەکان خاوەنی سێ ئەندامە لەو کۆمەڵەیە.

براوەی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە ٢٧٠ دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان دەبێت

براوەی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە ٢٧٠ دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان دەبێت و سەرۆک و جێگری سەرۆک بەپێی دەنگی ئەوان هەڵدەبژێردرێن.

کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەماوەی رابردوودا چوار جار ئەو کاندیدانەیان هەڵبژاردووە کە لە دەنگی خەڵکدا شکستیان هێناوە لەوانەش: رەزەرفۆرد هەیس لە ساڵی ١٨٧٦، بنجامین هاریسۆن لە ساڵی ١٨٨٨، جۆرج بۆش لە ساڵی ٢٠٠٠ و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستا لە ساڵی ٢٠١٦.

Bush's Funeral Wasn't About Trump. But Of Course It Was. - POLITICO Magazine

لە رۆژی دووشەممەی سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم و مانگێک دوای دەنگدانی خەڵک، ئەندامانی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە و ئەنجامەکان دەنێرنە حکومەتی ناوەند، دواتریش لە رۆژی شەشی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە دانیشتنێکی هاوبەشی کۆنگرێسدا دەنگەکان جیادەکرێنەوە.

بە واتایەکی دیکە، کاتێک کەسێک دەنگ بە کانیدێکی هەڵبژاردنەکان دەدات، لەسەر ئاستی ویلایەتەکەی خۆی دەنگ دەدات نەوەک لەسەر ئاستێکی گشتی نیشتیمانی.

ئەگەری یەکسانبوونی دەنگەکان هەیە؟

لە حاڵەتی یەکسانبوونی کاندیدەکان و بەدەستنەهێنانی زۆرترین دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان، پەرلەمانی ئەمریکا هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکێک لەنێوان سێ کاندیددا کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە و هەر ویلایەتێکیش بۆی هەیە دەنگێک بدات وەک چۆن لە ساڵی ١٨٠٠ و ١٨٢٤ براوەیان هەڵبژارد.

بەڵام بۆ جێگری سەرۆک، لەحاڵەتی یەکسانبوونی دەنگەکاندا، ئەنجومەنی پیران لەنێوان ئەو دوو جێگرەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە دانەیەک هەڵدەبژێرێت، ئەوەش لەساڵی ١٨٣٦ روویدا.

کاندیدەکان کێن؟

دوو حزبی سەرەکی لەئەمریکادا باڵادەستن ئەوانیش حزبی کۆماری و حزبی دیموکراتین، ئەو سەرۆکەشی هەڵدەبژێردرێت لایەنگری یەکێک لەو دوو حزبەیە.

کاندیدی حزبی کۆماری بۆ ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپی ٧٤ ساڵ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکایە، بەڵام کاندیدی حزبی دیموکراتەکان جۆ بایدنی ٧٨ ساڵ، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکایە.

 

Donald Trump Vs. Joe Biden 2020 Quiz: Who Said That Quote?

دوو حزبی سەرەکی لە ئەمریکادا باڵادەستن ئەوانیش حزبی کۆماری و حزبی دیموکراتین

کەی براوە لە پۆستەکەی دەست بەکاردەبێت؟

لەهەڵبژاردنی ئەمساڵدا، وا بڕیارە براوە لەرۆژی چوارشەممە کە دەکاتە ٢١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بچێتە کۆشکی سپی و لەپۆستەکەیدا دەست بەکاربێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا