هەڵبژاردەی عێراق بەردەوامە لە مەشقەكانی

سەرۆكی دەستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دڵنیاییدا لە بەردەوامی كامپی مەشقەكانی هەڵبژاردەكەی لە ئیسپانیاو توركیا.

ئەیاد بونیانی سەرۆكی دەستەكە رایگەیاند، ئەوان ئێستا لە ئیسپانیا سەرقاڵی مەشق و راهێنانن، رۆژی 16ی ئەم مانگەش روو دەكەنە توركیاو لەوێ بەردەوامی بە مەشقەكانیان دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو ئامادەكارییانە هەوڵ دەدەن چەند یارییەكی تاقیكاری رێك بخەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر باس لە هەڵوەشاندنەوەی كامپی مەشقی عێراق لەوڵاتی توركیا كرا.

ماوەی چەند رۆژێكە هەڵبژاردەی عێاق بەسەرپەرشتی راهێنەری هۆڵەندی ئەدڤوكات روویان لە وڵاتی ئیسپانیا كردووەو سەرقاڵی مەشق و راهێنانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا