شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی باڵای فەرماندەی هاوبەشی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە، لەنێویشیاندا پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، “ئەمڕۆ شاندێکی فەرماندەی هاوبەشی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە لەنێویشیاندا، گفتوگۆکردن لەبارەی ژوورە هاوبەشەکانی ناوچە کوردستانیەکان و پێکهێنانی دوو لیوا بۆ ئەو ناوچانە”.

بەپێی زانیاری ئەو سەرچاوەیە، “لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەو شاندە و شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوپەیمانانیش بەشداری دەکەن تا ئاگاداری هەموو وردەکارییەکان بن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا