چێڵسی بووە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا

دوای بردنەوەی لە یانەی ڤیا ریاڵی ئیسپانی، یانەی چێڵسی ئینگلیزی بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا.

چێڵسی وەك پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ و ڤیاریاڵیش وەك پاڵەوانی خولی ئەوروپا رووبەڕووی یەك بوونەوە، لە خولەكی 27 حەكیم زەیاش گۆڵێكی بۆ چێڵسی كرد، لە خولەكی 73 جیرارد مۆرینیۆ گۆڵی یەكسانی بۆ ڤیاڕیاڵ تۆمار كردەوە.

كاتی یاسایی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتاییهات، دواتر چێڵسی بە لێدانی یەكلاكەرەوەو بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرانبەر بە پێنج گۆڵ یارییەكەی بردەوەو بووە پاڵەوان.

بەو بردنەوەیەش چێڵسی بۆ دووەمینجار لە مێژووی خۆیدا جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا