نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی ئەمریکا داوای لە رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانانی کرد بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 71 دۆلار بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، ئیدارەی جۆ بایدن داوای لە رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانانی کرد ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن، بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کە وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئابووری جیهان لەقەڵەمی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا