پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەت ڕێگە نادات وڵات ببێت بە مەیدانی جەنگ و ململانێ.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فوئاد حسێن لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دیپلۆماتکارانی عەرەب، لەکاتی سەردانەکەی بۆ پاکستان، جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق كردەوە.
باس لەوەشكراوە فوئاد حسێن دوپاتیکردەوە عێراق پابەندی سەروەریەکەی دەبێت، ئەمەش بە پاراستنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان دەبێت هەروەها دەستپێشخەری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکان دەكات تاوەکو بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بداتەوە کە گرژی لە وەڵاتەکەدا دروست دەکەن.
ئەوەش هاتووە، وەزیری دەرەوەی عێراق، چەند زانیارییەکی بە دیپلۆماتکارە عەرەبەکان دەربارەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق، لە کاتی خۆیدا داوە.