میسی رێژەی 20% پشكەكانی پاریس زیاد دەكات

میدیا ئیسپانییەكان بڵاویانكردەوە، بەچوونی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەكانی پاریس سانجێرمان یانەكە رێژەی پشكەكانیان (20%) زیاد كردووە.

میدیاكان رایانگەیاندووە، چوونی میسی بوژانەوەیەكی گەورەی بە ئابوری پاریس بەخشیووە، چونكە پرسی پەخشی تەلەفزیۆنی و داهاتە گشتییەكانی یانەكە روو لە زیادبوون كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، یانەی پاریس سانجێرمان لەبەرامبەر مافی پەخشی تەلەفزیۆنی و ریكلام و فرۆشی درێسەكانەوە لە (20%) پشكەكانی زیاد دەكات.

لە ماوەی رابردودا میسی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی پاریس سانجێرمانەوە كرد، بەپێی هەواڵی میدیا فەڕەنسییەكان لە چەند كاتژمێری سەرەتای چوونی میسیدا سەرجەمی ئەو درێسانە فرۆشراون كە بەناوی ئەو یاریزانەوە تۆماركرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا