پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای “ستاندارد ئاند پۆرز گڵۆباڵ پلاتس”ی تایبەت بە وزە رایگەیاند، مانگی تەمموزی رابردوو تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەعێراق نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا.
لەڕاپۆرتێکی کۆمپانیای “ستاندارد ئاند پۆرز گڵۆباڵ پلاتس”دا هاتووە، مانگی رابردوو عێراق لە رۆژێکدا 3.886 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و رێژەی بەرهەمهێنان بەبەراورد بە مانگی حوزەیران %0.6 زیادیکردووە.
ئەوەش هاتووە، کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تەمموزدا بەڕێژەی %0.7 بەرزبووەتەوە بەجۆرێک گەیشتووەتە 3.344 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، هاوکات، هەناردەی نەوتی کوردستان بەڕێژەی %0.4 کەمیکردووە بەجۆرێک تێکڕای هەناردەکردن لە رۆژێکدا 425.800 بەرمیل نەوت بووە.
بەپێی راپۆرتەکە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، مانگی تەمموزی رابردوو پشکی عێراق لە ئۆپیک پڵەس بۆ 4.016 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی حوزەیرانی رابردوو تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە رۆژێکدا 3.862 ملیۆن بەرمیل نەوت بوو.