ئادڤۆكات: دەگەینە مۆندیالی 2022

راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردەكەی لە توانایاندایە بگەن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر.

دیك ئادڤۆكات راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، بەپێی پلانێكی داڕێژراو كاردەكەن و دەیانەوێت بەباشی خۆیان ئامادە بكەن.

لە ئێستادا هەڵبژاردەی عێراق بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ گەشتن بە مۆندیالی 2022 لە وڵاتی ئیسپانیان و سەرقاڵی مەشق و راهێنانن.

لەو بارەیەوە ئادڤۆكات ئاماژەی بەوەكرد، كەشوهەوا لە ئیسپانیا زۆر باش و گونجاوە و ئەوانیش بەشێوەیەكی رێكخراو و بەپێی ئەو پلانەی كە بۆ ئەم كەمپە دایانناوە مەشقەكانیان دەكەن.

باس لەوەشدەكات، هاتوونەتە ئیسپانیا بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی نمونەیی خۆیان بۆ هەردوو یاریی كۆریای باشوور و ئێران ئامادە بكەن، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بكرێن.

وتیشی، “دەمانەوێت بگەینە مۆندیال و ئێمە دەتوانین ئەو ئامانجە بەدیبێنین، بە مەرجی ئەوەی هەمووان پابەندبن و گیانی تێكۆشانیان هەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا