پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك رێنمایی له‌باره‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌ڕێژه‌ی 25% ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا روی له‌زیادبونه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت: به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ژماره‌ی توشبوان به‌پێی هه‌فتانه و ڕێژه‌یی توشبون بۆ 25٪ ڕویان له به‌رزبونه‌وه كردوه.
ئەوەشهاتووە، به وته‌ی پزیشكان و پسپۆڕانی چاره‌سه‌ركارانی كۆرۆنا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بونی هاوڵاتیان به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان هۆشیاری ته‌واویان هه‌بێت له جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان و به پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی دابنێن له‌كاتی ئاخاوتن و جوڵه و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه‌یان.
دەقی هۆشدارییەكەیبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
تووشبوون بە کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوونە!
بەپێی ئامارەکانی ناوەندە تەندروستییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەی تووشبووان بەپێی هەفتانە و ڕێژەیی تووشبوون بۆ ( 25٪ )ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە، بە وتەی پزیشکان و پسپۆڕانی چارەسەرکارانی کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بۆیە پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاری تەواویان هەبێت لە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان و بە پێویستییەکی سەرەکی دابنێن لەکاتی ئاخاوتن و جوڵە و بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی ڕۆژانەیان ئەوانیش.
1- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک.
2- دەستشتنی بەردەوام لەکاتی بەرکەوتنی دەستت بە ئامێر و کەرەستەکان.
3- دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بەرکەوتنی یەکتر.
4- بەکارهێنانی (تعقیم) جێڵی پاککەرەوە.
5- هەوڵبدە دووری نێوانتان لەگەڵ کەسی بەرامبەر (2) مەتر بێت.
6-بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرەی لەئیستادا بەردەستن.
#سوپاس بۆ پابەندبوونت بەڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا.
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.ت.سلێمانی.