کوژرانی ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند، لە ماوەى 24 کاتژمێری رابردودا لە ناوچە جیاجیاکانى وڵات 579چەکداری تاڵیبان کوژراون.

وەزارەتەکە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند”لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنیە نیشتیمانیەکانی ئەفغانستان لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوودا، لە هەرێمی (نەنگەهار و خۆست و لۆگار و باگیتا و قەندەهار و هیرات و جۆزجان و سەمەنگان و هاڵمند و تەخار و قەندزور)، 579چەکرداری تاڵیبان کوژراون و 161چەکداریش بریندار بوون”.

لاى خۆشیانەوە رێکخراوى تاڵیبانیش ڕایگەیاندووە، رۆژى هەشتى ئەم مانگە شاری تاڵقانی خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، کە ناوەندی هەرێمی تەخارە لە باکوری ئەفغانستان.

ئاماژەی بەوەشدا پێنجەمین ویلایەتە کە لەلایەن ئەو بزوتنەوەیەوە کۆنترۆڵ کرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا