بازێک بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتی پرێس

ئاژانسی ڕۆژنامەوانی سعودیە فرۆشتنی بازێکی دەگمەنی لە مەزادێکی نێودەوڵەتی کێڵگەکانی باز لە سعودیە بەزیاتر لە 70 هەزار دۆلار ئاشکراکرد.

مەزادی بازی سعودی لەلایەن موتعب مونیر عیافیەوە بە بڕی 270 هەزار ڕیاڵ کە دەکاتە نزیکەی 72 هەزار دۆلار واژۆکراوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد ناوی رجوانی لە بازەکە ناوە، ئامانج لەم مەزادەش بەڕێوەبردنی پێشبڕکێکی تایبەت بە بازی خۆماڵیە، هەروەها خەڵاتی 300 هەزار ڕیاڵیش بە خاوەنی جوانترین باز دەبەخشێت.

بيع صقر نادر “حرّ من حرّ” بمبلغ خيالي في السعودية

بازە ناوازە و دەگمەنەکە لە کێڵگەی عرادی سعودیە بووە، درێژەیەکی 17.5 ئینجە، کێشەکەی 1105 گرامە، زانایان سوودیان لە پێشکەوتنی زانسی بایۆلۆجی وەرگرتووە و لەرێگەی کرداری دوو ڕەگ بوونی جیاوازەوە سەرکەوتوو بوون لە بەرهەم هێنانی نەوەی نوێ باز.

بيع صقر نادر بأكثر من 70 ألف دولار في السعودية

مەزادەکە لەلایەن یانەی بازی سعودیەوە ڕێکخرابوو، جوتیارەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و جیهانی لە 14 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردبوو، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنیدا فرۆشتی بە بڕی 59 هەزار دۆلار هەبوو، کە پێنج بازی پێشبڕکێیەکی بەهێزیان بینی بۆ بردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا