حەشدی شەعبی دوو چەكداری داعشی مەترسیدار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەباشوری رۆژئاوای بەغدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سەر بە حەشدی شەعبی دەستگیركردنی دوو چەكداری مەترسیداری داعشی راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشممە 9ی ئابی2021، حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “یەكێك لەو چەكدارە داعشانەی دەستگیركراوە بەرپسی باڵای باشوری بەغدا بووە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردووە و پلانی تەقینەوە لە ناو بەغدادا داناوە.

لەبەیاننامەكەی حەشدی شەعبیدا هاتووە، داعشەكەی دیكە لە رۆژئاوای بەغدا دەستگیركراوە، كە وەک بەرپرسێک کار ی بۆ گواستنەوەی داعشەكان و خۆکوژەکان كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناو پایتەختدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا