پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانی ئێران بڵاویكردەوە پێشنیاركراوە بۆ پەرلەمان دانیشتنی تایبەت بە دەست بەكاربوونی حكومەتەكەی ئیبراهیم رەئیسی و پێشکەشکردنی ناوی وەزیرانی کابینەی نوێ دوابخرێت بۆئەوەش پەرلەمانی ئێران پێشنیارەكەی پەسەندكردووەو بڕیاریداوە بۆ ڕۆژێکی دیکە پێشکەشکردنی ناوی وەزیرانی کابینەی نوێی حكومەتی ئێران دوابخرێت.
بەگوێرەی هەوڵی میدیاكانی ئێران ڕۆژی سێشەممە ناوی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی ئێران رادەستی پەرلەمان دەكرێت ولەلایەن ئەنجومەنی رابەری ئیسلامییەوە متمانە بەپێکهێنانی حکومەت دەدرێت کە لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری نوێوە پێشنیارکراوەو دوای وەرگرتنی متمانەش دەست بەكارە فەرمییەكانی خۆی دەكات.
هاوكات ناوەندی راگەیاندنی سەرۆک کۆماریی ئێران بڵاویكردەوە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران ، جێگرەکەیی و سەرۆکی نووسینگەکەی دەستنیشانکردووە.
ئەوەشهاتووە، ئیبراهیم رەئیسی بڕیاریداوە بە دانانی، محەممەد موخبر، وەک جێگری سەرۆک کۆمار و غوڵام حوسێن ئیسماعیل وتەبێژی پێشووی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانیشی وەک سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار دەستنیشان كردووە.
محەممەد موخبر، بە بڕیاری عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی 14 ساڵە بە سەرۆکی رێکخراوی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئیمام خومەینی دانراوە و لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیراندا دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەبێت.
ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆکی نوێی ئێران لە مەراسیمێكی فەرمیدا بەبەشداری بەرپرسانی بیانی و دەیان شاندی فەرمی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 5ی ئاب لەبەردەم ئەنجومەنی شورا (پەرلەمان) ی ئێرانداسوێندی یاسایی خوارد.
هاوكات بڕیار بوو ئەمڕۆ یەكشەممە8ی ئاب دوای سێ رۆژ لەسوێندخواردنی لیستی کابینەی وەزیرانی ئیبراهیم رەئیسی رادەستی پەرلەمانی ئێران بکرێت، بەڵام تائێستا ناوی وەزیرانی کابینەی رەئیسی نەچووە بۆ پەرلەمان و میدیاکانی ئێرانیش رایانگەیاند پێشكردنی ناوی وەزیرەكان رۆژێك دواخراوەو بڕیار دراوە رۆژی سێشەممە ناوی وەزیرانی كابینەی نوێی حكومەتی ئێران ئاراستەی پەرلەمان بکرێت