سبەینێ دەست بە وەرگرتنی داواکاری بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاشكرایكرد، کە لە رۆژی دوو شەممە 9 ی ئاب، دەست دەکرێت بە وەرگرتنی داواکاری بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە و مانگانە پێشوازیی لە دوو ملیۆن عومرەکار دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعودیە ئاشكرای كردووە: عەبدولفەتاح بن سولەیمان جێگری وەزیری حەج وعومرەی سعودیە، ئاماژەی بەوە کردووە کە مزگەوتی حەرام ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە عومرەکارانی دەرەوەی وڵات.

جێگری وەزیری حەج وعومرەی سعودیە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشکەشکردنی داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی Eatmarna ەوە دەبێت و بە پابەندبوون بە رێکارییەکانی دژبە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رۆژانە،60 هەزار و مانگانەش نزیکەی دوو ملیۆن عومرەکار وەردەگرن.

هاوكات ئەوەشی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان لەگەڵ لایەنی بەرپرسدا لە هەماهەنگییدان بۆ ئەوەی بزانن لە چ وڵاتێکەوە عومرەکاران وەرگیرێن و ژمارەیان چەند بێت.

باسی لەوەشكردووە، وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا مەرجی لەپێشینەن بۆ ئەوانەی دەیانەوێت عومرە بکەن و لە مزگەوتی پیرۆز و مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) نوێژ بکەن، لەبەرئەوە پێویستە ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی سعوودیە دەکەن بۆ ئەنجامدانی عومرە بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسینیان پێ بێت.

هاوكات، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند “تائێستا لەلایەن دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە ئاگادار نەكراوینەتەوە”.

وتیشی ” چاوەڕوانی ئاگاداركردنەوەی دەستەی باڵای حەجی عێراقن تا ئاگاداریان بكەنەوە و ئەو هاوڵاتیانەشی كە دەیانەوێت گەشتی عومرە بكەن دەتوانن لەرێگەی كۆمپانیاكانی تایبەت بەعومرە ناوی خۆیان تۆمار بكەن و چاوەرێی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە بكەن.

پێتریش سعودیە رایگەیاند، دوای تەواوبوونی حەج، لە 25 ی تەمموزەوە لە ناوخۆی وڵاتدا، وەرزی عومرەی دەستی پێ کردووە و رۆژانەش پێشوازیی لە 20 هەزار عومرەكار دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا