هۆکار و نیشانەکانی دابەزینی پەستانی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

نزم بونەوەی پەستانی خوێن یەکێکە لە کێشە تەندروستیەکان کە بەشێکی زۆر خەڵک توشی دەبن، زۆربەی جار کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک.

نیشانەکانی نزم بوونەوەی پەستانی خوێن:

-سەر گێژخواردن
-بورانەوە
-بێهێزی
-ڵێڵ بوونی چاو
-قورسی لە سەرنجدان
-دڵتێکەڵهاتن

ئەو کەسانەی ئەم نیشانانەیان هەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن، هۆکارەکانی دابەزینی پەستانی خوێن، هەندێک لە کەسەکان پەستانی خوێناین بەهۆی تەندروستیەوە نزم دەبێتەوە وبەشێکی دیکەشیان بەهۆی بۆماوەییەوەیە، هەروەها هەندێ جار ئەو کەسانەی دووگیانن یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە پەستانی خوێناین دادەبەزێت.

بەشێکی ئەو کەسانەی دووچاری نزم بونەوەی پەستانی خوێن دەبنەوە بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ و ناهاوسەنگی لێدانی دڵەوەیە، هەندێک جاریش ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن پەستانی خوین نزم دەبێتەوە، لەکاتی بەردەوام دابەزینی پەستانی خوێن پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە نزم بونەوەی پەستانی خوێن وەک بەرزبونەوەکەی کێشەیە و دەبێتە هۆی زیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا