بەڤیدیۆ.. پشیلەیەک خاوەنەکەی ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا دەرکەوتووە پشیلەیەک ڕوبەڕووی ورچێکی دارستان دەبێتەوە بۆ پاراستنی خاوەنەکەی.

لە گرتەکەدا پشیلەیەکی ڕەش دەرکەوتووە لەکاتێکدا لەناو دارستانێکدایە و ورچەکە لێی نزیک دەبێتەوە پشیلەکە چەند دەنگێکی ئاگادارکردنەوە بۆ ورچەکە دەردەکات بۆ ئەوەی زیاتر لێی نزیک نەبێتەوە، خاوەنی پشیلەکە دەڵێت: فاسیا لە مەترسی ورچەکە پاراستمی.

خاوەنی پشیلەکە باس لەوەش دەکات ورچەکە ویستویەتی فاسیا بترسێنێت و روبەڕووی ببێتەوە، بەڵام فاسیا تا کۆتای بەردەوام بوو هەروەها ڕوبەرووی ورچەکە بوەوە و وایلێکرد دووربکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا