جاكی ڕۆبنسۆن 42 ماڵئاوایی لە ژیان كرد

پۆڵەتیك سپۆڕت
ئەمڕۆ دونیای سینەما بە هەواڵێكی شۆكبەر بە خەبەر هات ئەویش كۆچی دوایی ئەكتەری لاوی ڕەشپێستی ئەمریكی چادویك بۆسمان لە تەمەنی 43 ساڵی دا.

هەواڵەكە دەبێت سەیر بێت بەلای هەوادارانی وەرزشەوە بۆچی باسی ئەكتەرێك لە نێو پۆڵەتیك سپۆڕت دایە چادویك كە چەندان ڕۆلێ‌ مەزنی گێڕا لە ژیانە كورتەكەیدا، بەڵام لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە پیرۆز و ناوازە ناوزەند كرا بوو بەو پێیەی خۆشەویستی هەموان بوو هەوادارێكی مەزنی وەرزیشیش بوو بە تایبەت هەواداری یاری بێسبۆڵ بوو هەر ئەمەش وای كرد لە ساڵی 2013 ڕۆڵی جاكی ڕۆبنسۆنی مەزنە یاریزانی ڕەش پێستی بێسبۆڵی گێڕا لە فیلمی 42 كە بە یەكێك لە فیلمە مەزنەكانی مێژووی وەرزشی هەژمار دەكرێت.

ئەمڕۆ نێوەندی وەرزشی ئەمریكا وەك ئەوەی یاریزانێكی گەورە و ناوازەی لە دەست دابێت سەرجەمی هەواڵەكەیان بە شۆك و غەمێكی گەورەوە بڵاو كردەوە زۆرێك لە یانەكان و یاریزانە ناسراوەكان بە تایبەت یانەكانی بێسبۆڵ و یاریزانانی بێسبۆڵ پەژارەیان بە كۆچی ئەو ئەكتەرە لاوە دەربڕی كە زۆری مابوو لە دونیای سینەمای هۆڵیوود پێشكەشی بكات.

چاكویك چەندان ڕۆڵی مەزنی گێڕا لە تەمەنە كورتەكەی لە سینەمادا كە سەرجەمیان بوونەتە جێگەی سەرنج و ناوبانگی گەورەیان بۆ ئەو دروست كرد دیارترینیان ڕۆڵی جاكی براونی گەورە گۆرانیبێژی ئەمریكی ڕەش پێست و جاكی ڕۆبنسۆن یاریزانی مەزن و مێژوویی بێسبۆڵی ئەمریكا بوو، بەڵام دیارترین ڕۆڵ كە ئەوی كردە ئەستێرەیەكی درەوشاوە لە ئاسمانی هۆڵیوود و جیهانی سینەمادا پڵنگی ڕەش یاخود Black Panther ئەو ئەكتەرە كە بە خۆشەویستی زۆرێك لە یاریزانان و یانەكانی بێسبۆڵ ناوزەند دەكرا لە ساڵی 2016 تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو دواجار بەیانی ئەمڕۆ 29 – 8 – 2020 كۆتایی بە ژیانی هێنا و هەموان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی تویتەر و فەیس بووك و ئینیستاگرام و ئیبەی و تەواوی تۆڕەكانی تر بۆیان نووسی “واكاندا بۆ ئەبەد … بنوو پادشا چادویك“.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا