نەوەی ئاگر.. ئەو گروپە كوردەی بەرپرسیارێتی ئاگركەوتنەوەكەی توركیایان لە ئەستۆ گرتووە كێن؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئاگرەكەی توركیا تا ئێستا كۆنترۆڵنەكراوە، توركیا دۆخێكی نائاسایی بەڕێدەكات.. كارگەیشتووەتە ئەوەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە هاتوونەتە سەرخەت، بەڵام لە پێشهاتێكی نوێدا توركیا گروپێكی كورد تۆمەتباردەكات بە كردنەوەی ئاگرەكەی ئەو وڵاتە.

نەوەی ئاگر كێیە؟ بۆ لەم كاتەدا ناویان دەهێندرێت؟

ڕۆژانی سەرەتای ئاگركەوتنەوەكەی توركیا هیچ لایەنێكی فەرمی پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی بەرامبەر نەكرد، بەڵام وردە وردە ئاماژەكانی تۆمەتباركردنی كورد لەو ئاگرەی توركیا دەركەوتن، لە پێشهاتێكی نوێ و چاوەڕواننەكراودا ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت “گروپێك بەناوی نەوەی ئاگر كە ڕاستەوخۆ سە بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ن بەرپرسیارێتی خۆیان لەو ئاگرەی ئێستا توركیا بەدەستیەوە دەناڵێنێت ڕاگەیاندووە.

هەرچەندە گروپی نەوەی ئاگر یەكەمجارە ناویان دێتە بەرباس، بەڵام ڕۆژنامەی یەنی شەفەق قسەیەكی ئەو گروپەی هێناوەتەوە كە لە دوای ئاگركەوتنەوەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە و دەڵێن “حكومەتی توركیا زمانێكی دیكە تێناگات، بۆیە بەزمانی ئاگر لەگەڵیدا قسەدەكەین”.

گروپی نەوەی ئاگر تا كاتی ئاگركەوتنەوەكەی توركیا گروپێكی نەناسراو بوون، پێشتریش هیچ چالاكییەكیان دژی توركیا ئەنجامنەدابوو، بەڵام لەدوای ئاگركەوتنەوەكانی توركیاوە، بەفەرمی بەرپرسیارێتی ڕووداوەكەیان خستە ئەسۆی خۆیان.

لەپاش ئاگركەوتنەوەكەی توركیا، حكومەتی ئەو وڵاتە بەدووری نەزانی دەستێك هەبێت كە ئەو ڕووداوەی دروستكردبێ، لەسەروو هەموویانەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەین لەو ئاگرەی توركیا، ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوەشیكرد، تۆڵەی خۆیان دەكەنەوە ئەگەر دەركەوت دەستێك لە پشت ئەو ئاگرەوە بێت.

دەركەوتنی گروپی نەوەی ئاگر لە توركیا هاوكاتە لەگەڵ شەپۆلێكی توندی ڕەگەزپەرستی بەرامبەر كوردانی توركیا، شەپۆلەكەش لەسەر ئاستی خەڵك و حكومەتە، بەتایبەت تیرۆركردنی ئەندامێكی ژنی هەدەپە و هەوڵەكان بۆ داخستنی گەورەترین حزبی توركیا.

میدیای توركی پەنجەی تۆمەتی بۆ نەوەی ئاگر لە ژمارەیەك ڕووداوی ئاگركەوتنەوە درێژكردووە، ئەویش سوتانی كارگە و ئۆتۆمبێل و پرد لە ئیستانبوڵ، كۆجالی و سامسون.. كە زۆرینەی ئەو شوێنانەی هێرشیانكرایەسەر خاوەندارێتییەكەیان بۆ پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان دەگەڕێتەوە.

تۆمەتباركردنی گروپی نەوەی ئاگر بە كردنەوەی ئاگرەكانی توركیا، بەبێ هیچ بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگرە، تەنانەت تا ئێستا هیچ كەسێك لە توركیا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپێكی لەوشێوەیە دەستگیرنەكراوە.

گروپی نەوەی ئاگر چەند مانگێك بەر لە ئێستا ئاگریان لە كارگەیەكی پلاستیك بەردا، ئەویش بە تۆمەتی ئەوەی كارگەكە پارە بۆ شەڕی توركیا لە دژی كورد دەنێرێت.

تا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرەكەی توركیا كۆنترۆڵنەكراوە، لەگەڵ ئەوەی سێ فڕۆكە لە ئیسپانیا و كرواتیاوە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە چوونەتە توركیا.

تەنیا لەماوەی یەك هەفتەدا 154 ئاگر لە توركیا كەوتووەتەوە، كە بەوتەی شارەزایان، ئەوە خراپترین كارەسات بووە لەدەیەی ڕابردوودا ڕوبەڕووی توركیا بووەتەوە.

ساڵی ڕابردوو میدیای توركی هەڵمەتێكی هێرشی ڕاگەیاندنی بۆسەر گروپی نەوەی ئاگر ڕاگەیاند، كە تۆمەتباری سەرەكین لە ئاگرتێبەردانی ناوچە نیشتەجێبوونەكان و كارگەكانی هاتای، كەهرەمان، مەرعەش و تەرابزۆن..

ئەوەی ئێستا لە توركیا بووەتە مەترسی ئەوەیە، هەڵمەتێكی ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی بە پاساوی تۆڵەكردنەوە لە گروپی نەوەی ئاگر دەستپێبكات، كە خەڵكانی مەدەنی و بێدەسەڵات بگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا