حكومەت هەرێم وەڵامی یۆنامی دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانى سەر بەحكومەتی هەرێم وەڵامی راپۆتێكی یۆنامی دەداتەوەو رایدەگەیەنێت لە هەرێم ئەشكەنجەی زیندانییەكان نەدراوە.

نوسینگەی رێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم یاسا و ڕێسای تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی ئازادییە تاكەكەسییەكان، ئەو چوارچێوە یاساییەی لە هەرێمی كوردستان بەركارە لەسەر بناغەیەكی پتەوی جێبەجێكردن بنیاتنراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەشكەنجەدان كردەیەكی دزێو و قێزەونە و نامۆیە بەو بەها دیموكراتییانەی حوكمەتی هەرێم لە باوەشی گرتووە.

دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە تا گرتوخانە و خانەكانی چاكسازی بە باشترین شێوە و بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەبچن”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان، یۆنامی و نوسینگەی كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتوەكان ڕاپۆرتێكیان لەسەر ڕەوشی ئەشكەنجەدان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، لەراپۆرتەكەدا عێراق و هەرێمی كوردستان تۆمەتبار دەكەن، بەئەشكەنجەدانی دەستگیركراوان لەزیندانەكاندا.

راپۆرتەكەش لەسەر بنەمای ئەو ڕووداوانەیە كە لە یەكی حەوتی 2019 بۆ 30ی چواری 2021 ڕوویانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا