وەزارەتی كارەبای هەرێم بۆ سەرپێچیكاران: بە كلیكێك بۆتان دەبڕین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگاداردەكاتەوە بە سەرپێچی كارەبایان راكێشاوە تا 18ی ئەم مانگە دەرفەتیان هەیە سەردانی فەرمانگەکانی كارەبا بكەن، بە پێچەوانەوە كارەباكەیان دەبڕدرێت.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو شوێنانە دەكاتەوە كە بە سەرپێچی كارەبایان راكێشاوە و بە فەرمی نەبوونەتە هاوبەشی كارەبا، بەڵام پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی 18/8/2021 دەرفەتیان هەیە سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەكەوە بە كلیكێك كارەباكەی دەبڕدرێت.

وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەم ئاگاداركردنەوەیە ئەو شوێنانە دەگرێتەوە كە بە نایاسایی كارەبایان راكێشاوە و پێوەری پێشووی كارەبایان نییە، بەڵام پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا