١٠٠ ھەزار توركمان بەرامبەر بە زیاتر لە٢٠ملیۆن كورد

١٠

عەبدولڕەحمان ئەبوبەكر
حكومەت و دەسەڵات و دەوڵەتی فاشی وەك توركیا دەبێت
پێم وایە توركیا ئەگەر لەكۆمەڵگای نێو دەوڵەتی نەترسێت ھەرچی كورد لەڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواو باشورو باكور ھەیە قەتڵ وعامی دەكات، دەوڵەتی فاشی بۆ ١٠٠ھەزار توركمان وەزیرێك و سكرتێری پەرلەمان بەكەم دەزانێت ، بەڵا زیاتر لە ٢٠ملیۆن كورد لە وڵاتەكەی خۆی خوێندن ونوسین و قسەكردنیش بەزمانی دایك بەڕەوا نابینێت بۆیان جێگری وەزیرێكیش بۆیان بەڕەوا نازانێت، بەڕاستی كارەساتە میلەتی كورد ئەمە قبوڵ بكات جگەلەوەش شەو ڕۆژ بە تۆپ وتەیارە خاكی كوردستان تۆپباران دەكات و كەسیش نقەی لێوە نایەت، لەھەموی سەیرتر چەتەو چڵكاوخۆرو جاشەكانی ئەردۆغان لە خاكی كوردستان تەراتێن دەكەن بەڵام سەركردەو شۆڕشگێڕەكانی كوردیش خاكەكەی خۆیان لێ قەدەغەیە یان دەبێت بكوژرێن یان لەزیندان توند بكرێن، ئێمە میلە تێكین ژیان كە خودا پێی داوین سەیرە تورك وعەرەب و فارس پێمان ڕەوا نابینن ، لەھەموسەیرتر لەماوەی سەدساڵی ڕابوردودا زۆربەی زۆری شۆڕشگێڕەكانمان وەشۆڕشەكانیشمان بەدەست ئەو دەوڵەتانەوە لەناوبراون و كۆتاییان پێ ھاتوە ، كەچی ئێمەش ھەم باوەشیان بۆ دەگرینەوە ھەمیش خۆمان ھەڵ دەدەینە باوەشیان ، بەقسە بێت ناھێڵین بستێك بێنە ناو خاكمانەوە كەچی لەناو جەرگەی گەورە شارەكانمان بەفڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لێمان شەھید دەكرێت. لەھەموی سەیرتر ئەو داگیركەرانە چەندین مۆڵگەیی جەندرمەیان لەناو ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، ئەوان ڕاستەكەن توركمان لە باشور غەدری لێ كراوە چونكە ھەزاران ھەزار جەندرمەش ھەن لەسەر توركمانەكانی باشور حسابن

ئاخ كوردو پارەو خیانەت

ئەوەش ئێستا ھەیە لەتوركیا تۆڵەی عەفرین و قەندیل دارستانەكانی تری كوردستانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا