چێڵسی و تۆتنهام یەكسان بوون

لە یارییەكی دۆستانەی دێربی لەندەن، یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ ڕووبەڕووی یانەی تۆتنهامی هاوشاریەكەی بووەوەو یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

دوو گۆڵەكەی چێڵسی لەلایەن حەكیم زەیاشی مەغریبی تۆمار كران.

گۆڵەكانی تۆتنهامیش لەلایەن هەریەكە لە لۆكاس مۆرای و ستێڤن بێرگوینەوە تۆماركران.

یارییەكەش وەك دوایین ئامادەكاری چێڵسی بوو بۆ ئەنجامدانی یاری جامی سوپەری ئەوروپا كە بڕیارە لەبەرامبەر یانەی ڤیاریالی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی یۆرۆپالیگ ئەنجامی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا