رونكردنەوەیەك لە دژە تیرۆرەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایدەگەیەنێت دەزگاكەیان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، بۆیە گەر تاوانباران بیانەوێت خۆیان حەشار بدەن و لە سزادان هەڵبێن، ئەوا ئەوان راپێچی بەردەم یاسایان دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە رونكردنەوەكەیدا دەڵێت، “لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر خۆی بە دوورگرتووە لە ململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژەتیرۆر بەكاردەهێنن”.

دەشڵێت، “ئێمە رێگە بە چەواشەكاریی لەو جۆرە نادەین، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووە و هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، روبەڕوی یاسایان دەكەینەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا