مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبێتەوە.

سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “بڕیارە پاش كەمێكی دیكە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و بەبەشداری ئەندامانی مەكتەب سیاسی كۆبنەوە”.

وتیشی “كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی بارودخۆی ناوخۆی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە 3ی ئابی 2021، فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەفەرمی دوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كرد بۆ گفتوگۆكردن و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست لەسەر ئەو بارودوخە نەخوازراوەی ئیستای ناوخۆی یەكێتی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا