دەلتا كۆرۆنا كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروسدەكات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ ڕۆژی سێیەم نرخی نەوت ئەمڕۆ چوار شەممە دابەزی، دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی
نەوتی خاوی برێنت کە بە 3 سەنت بوو لە %0.04دابەزی بۆ هەر بەرمیلێک نرخەکەی گەیشتە، 72.38 دۆلار، لە ڕۆژ ئاوای تەکساسیش لە %0.24دابەزی بۆ هەر بەرمیلێک و نرخەکەی گەیشتە 70.39دۆلار.

ئەمریکا و چین کە دوو گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوتن لە جیهاندا، بەهۆی بڵاو بوونەوەی خێرای ڤایرۆسی دەلتا کۆرۆنا لە هەردوو وڵاتدا، ترسەکی زۆر دروست بووە بۆ کەم بوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی.

هەرچەندە لە چین هەوڵێکی زۆر دەدرێت بۆ کەمکردنەوەو کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسەکە، لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانن و ترسیان هەیە لە ڕێژەی خواست لە ناوچەکانی کەنداو.
بەپێی داتاکانی هەندێک لە نرخەکان لە ئەمریکاش، کەم بوونەوەی نەوتی خاو، بۆتە هۆی کەم بوونەوەی بەرهەم هێنانی بەنزین.

هەر بەپێی ئەو داتایانە، بەرهەم هێنانی بەنزین لە نزیکەی ٥ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلەوە کەم بۆتەوە بۆ ٧١٧هەزار بەرمیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا