“ئیدارەی بایدن پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شەڕکردن لە عێراق دەكات”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت “ئیدارەی بایدن پشتگیری هەڵوەشاندنەوەی یاسای نوێنەری جەنگی دەکات لە عێراق”.

وێندی شێرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، پستگیری دەکات لە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نوێنەری جەنگی لە عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٢، چونکە چیتر بەرژوەندیەکانی ئەمریکا ناپارێزێت.

شێرمان لەبەردەم لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران جەختیلەوە کردەوە، ئەگەر وەزارەتی دەرەوە ئەو یاسایەی ساڵی ٢٠٠٢ هەڵبوەشێنێتەوە کە بۆ خزمەتکردنی هێزی سەربازی بوو، هیچ کاریگەریەک دروست ناکات لەسەر چالاکیە دیپلۆماسیەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە، هەڵوەشاندنەوەی یاساکە، کاریگەری لەسەر چالاکیە سەربازیەکان نابێت، چونکە ئەوا چالاکی سەربازی بەردەوامیان نییە.

لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پشتگیری سەرۆک کۆماریان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەکارهێنانی سەربازی کە لە ساڵی ٢٠٠٢ دەرکرابوو، ڕێگەی بە شەڕکردن دەدا لە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا