بەرپرسێكی یەكێتی: لەموسڵ دوو كورسیەكەی خۆمان بەدەستدەهێنینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەرپرسێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە موسڵ رایدەگەیەنێت “چاوەڕواندەكرێت وەك یەكێتی زیاتر لە دوو كورسی بەدەستبهێنینەوە لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق”.

غەیاس سورچی، بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:هەرچەندە وادەیەكی زۆرمان لەبەردەست ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام وەك یەكێتی دەستمان بەئامادەكاری كردووە”.

وتیشی “هەموو كاندیدەكان ئامادەن و چاوەڕواندەكرێت وەك یەكێتی زیاتر لە دوو كورسی بەدەستبهێنینەوە، ئەو دوو كورسەی پێشتر لەهەڵبژاردن بەدەستمان هێناوە لە موسڵ مسۆگەرە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا