ئینستاگرام کێشەی تێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەری تایبەتی چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند: بەرنامەی ئینستاگرام لەجیهاندا کێشەی تێکەوتووە و بەکارهێنەرانی بە قورسی دەتوانن بچنە ناو بەرنامەکەوە.

ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات%74ی بەکارهێنەرانی ناتوانن سەردێڕی هەواڵەکان بخوێننەوە، %14ی بەکارهێنەرانیشی کێشەیان هەیە کە ناتوانن بچنە ناو بەرنامەکەوە، %12 بە قورسی دەتوانن بابەتە بڵاوکراوەکان ببین.

ئەم کێشەیە زیاتر بەکارهێنەرانی لە ڕوسیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەڵمانیا، کەنەدا، بەڕازیل و بەڕیتانیای گرتۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا