پۆڵەتیک پرێس
سەگێک توانی شوین دزێک بکەوێت بۆ ماڵەکەی و ئاشکاری بکات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دزەکە بدۆزرێتەوە و بە دادگا بدرێت هەروەها سەگەکەش پاداشتێکی گەورە کرا.
سەگێک بەنای رازا دوای دزێک کەوت لەشاری بارابینسک لەناوچەی نۆڤۆسیبیرسکی ڕوسیا، دوای ئەوەی پیاوەکە لە یەکێک لە ماڵەکان دزیکرد و ڕایکرد لە ماڵەکەی خۆی خۆیشاردەوە، سەگەکە ڕێگای دزەکەی گرتەبەر و هێزەکانی پۆلیسی بەشێوەیەکی ڕاست ئاڕاستەی شوێنی دزەکە و دەروازەی چوونە ژوورەوەی ماڵەکەی کرد کە دوای تاوانەکەی هەڵهات و لێی مایەوە.
سەگەکە دوای دزەکە کەوت کە چووە ماڵی ژنێکی تەمەن 47 ساڵ و دەستی بەسەر ماڵەکەیدا گرت، هەندێک خواردن و مادەی کیمیای و ئەلیکترۆنی ناو ماڵەکەی دزی، دوای ئاشکرا بوونی تاوانبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا نا و شتە دزراوەکانی ڕادەستی پۆلیس کرد، لێکۆڵینەوەش لەسەر تاوانەکە کرایەوە، سەگەکەش پاداشت کرا بە پێدانی یەک کیلۆگرام گۆشتی سۆسیج، کە بەلای سەگەوە گەورەترین پاداشتە.