مالایكای ئەڵمانی مەدالیای زێڕی بردەوە

لە ركابەرییەكانی یاریی خۆ هاوێشتنی یەك بازدا لەسەر ئاستی خانمان، مالایكا میهامبۆی ئەڵمانی میدالیای توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و مەدالیای زێڕی بۆ وڵاتەكەی بردەوە.

مالایكا لە دوایین هەوڵیدا سەركەوتنی بەرامبەر بریتینی ریسی بەریتانی و پاڵەوانی پێشوو بەدەستهێنا، كاتێك توانیی خۆی بۆ حەوت مەتر هەڵبدات.

بەوەش یاریزانە ئەڵمانییەكە پلەی یەكەم و میدالیای زێڕی یارییەكەی بردەوە.

پێشتر مالایكا لە ئۆڵیمپیادی 2016 پلەی چوارەمی بردبووە، لە ساڵی 2019 بووە پاڵەوانی ئەوروپا و جیهان، یەكەمجارە لە ئۆڵیمپیاددا دەبێتە براوەی میدالیای زێڕ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا