وەزارەتی كارەبا: هاوبەشانی كارەبا دەتوانن بە 12 قیست قەرزەكانیان بدەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت “هەرچەندە تائێستا بەفەرمی بڕیار لەبارەی شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزی كارەبا نەدراوە، بەڵام بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەکان بكەن بە 12 قیست”.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە کابینەی نۆیەمدا هەزار و 200 بۆ هەزار و 300 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە، رۆژانەش ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700 ملیۆن هاوبەش”.

دەشڵێت “بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا چەند پێشنیارێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە، پێشنیارێکی دیکەش قیستی درێژخایەنە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی قەرزەکانەوە نەدراوە، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بکەنە 12 قیست”.

لەبارەی پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا بریکاری وەزارەت ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆژەی پێوەری زیرەک هێشتا تەواو نەبوو و دەتوانێ کۆتایی بە فیڕۆدانی کارەبا بێنێت کە %40 کارەبای هەرێم لە رێگای گواستنەوەوە بە فیڕۆ دەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 27ی تەموز وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی نەدانی پارەی پسوڵەی كارەبا هاوبەشانی ئاگادار كردەوە، كە قەرزەكانیان بدەنەوە ئەگرنا كارەباكەیان دەبڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا