دژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سكاڵا تۆمار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەهۆی قۆرخكردنی نەخۆشخانەی منداڵانی كوردستان كە ئێستا كراوەتە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەناوی (سانتیلایڤ)، تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بەفەڕمی سكاڵای یاسایی دژی وەزارەتی تەندروستی تۆمار كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئابی 2021، گۆران دیبەگەیی نوێنەری یاسایی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەمڕۆ یاداشتێكامان ئاڕاستەی داواكاری گشتی كرد بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی سانتیلایڤ كە پێشتر تایبەت بوو بەمنداڵان و هەر بۆ ئەو مەبەستە دروستكرا بۆ هەمان مەبەست بەكار بهێنرێتەوە”.

وتیشی “ئێستا دەبینین نەخۆشخانەكە لە بەرژەوەندی گشتی بەكارنایەت، بەریتانیەكان و كەنەدیەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن هەرشتێك پێشكەش بەهەرێم بكەن بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكاردێت و ناخرێتە خزمەتی گشتی.”

گۆران دیبەگەیی ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەڵكشانە، ئەوانیش دوادەكەن ئەو مافە بۆ منداڵانی هەرێم بگەڕێتەوە و نەخۆشخانەكە بۆ خزمەتی منداڵان بەكار بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا