بەڤیدیۆ.. دەریاچەیەکی پەمەیی نیگەرانی دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

دەریاچەیەک لەشاری ئەرجەنتین نیگەرانی لای ژینگەپارێزان دروست کردووە، داوای شیکردنەوەیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن بۆچی ڕەنگی ئاوەکەی پەمەیی بووە.

دەریاچەکە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لەشاری تریلیۆە دوورە، یەکێکە لەو دەریاچانەی لەبواری پیشەسازییە ناخۆییەکاندا بەکارهێنراوە بۆ بەڕەڵاکردنی ماددەی کیمیایی یاخود ئاوی چارەسەرکەر،پابلۆ لادا ئەندامی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی لە پارێزگای چوبۆت داوای شیکردنەوەی کرد بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئەو ڕەنگە و وتی: پێشتر ئاوەکە کەمێک ڕەنگی پەمەیی بوو، بەڵام سەرسوڕهێنەرە ئێستا ڕەنگەکەی پەمەییەکی خەستە.

باسی لەوەش کرد پسپۆڕان گومان دەکەن ئەو ڕەنگە بەهۆی کبریاتی سۆدیۆمەوە بێت کە مادەیەکە بۆ پاراستنی گوێچکە ماسی بەکاردێت، پسپۆڕان ئەوەشیان وت پێشبینی دەکەن ئەو ڕەنگە لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا نەمێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا