زیاتر لە 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی فایزەر دەگاتە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت “ژەمێكی گەورەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتووەتە عێراق، دڵنیایش دەدات كە ئەو ڤاكسینانە كاریگەری خراپ لەسیر تەندروستی هاوڵاتیان نابێت”.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند ” ژەمێکی گەورەی ڤاکسینی فایزەر كە 571 هەزار ە گەیشتووەتە عێراق و بەسەر سەرجەم پارێزگاكان دابەش دەكرێت”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و دوایان لێدەكات ڤاكسین وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئامارەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەڵكشاندایە، لایەنەپەیوەندیدارەكانیش رێكاری پێویستیان بۆ روبەروبوونەوەی كۆرۆنا گرتووەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا