پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت تا کۆتایی ساڵی 2021 زیادەی داھاتی نەوت لە عیراق دەگاتە 20 ملیاردۆلار بەوەش چیترپێویست ناکات عێراق پەنا بۆ قەرزی دەرەکی بەرێت.
محەمەد شیاع سودانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای نیشتمانی بۆ فرۆشتنی نەوتی عێراق سۆمۆ کۆی داھاتی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تەمووز گەیشتووەتە نزیكەی 40 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا لە بودجەدا داھاتی خەمڵێنراو بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 28.6 ملیار دۆلار دیاریکراوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە زیادەی داھاتی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار و پێشبینیش دەکرێت بەھۆی بووژانەوەی ئابوری جیھان و سەقامگیربوونی نرخی نەوت زیادەی داھاتی نەوتی عیراق بگاتە 20 ملیار دۆلار، ئەوەش ھەمان بڕی ئەو کورتھێنانەیە کەلە بودجەی ئەمساڵدا دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ئەوەی داهاتی نەوتی نەوتی عێراق بەردەوام زیاد دەكات وادەكات عێراق پێویستی بەقەرزی دەرەكی نەمێنێت.
پێشتر، مەزهەرمحەمەد ساڵح راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگەیاند بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندبوو، قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق 50 ملیار دۆلارو 23 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكیی لەلایەو لە ماوەی ساڵانی رابردودا لە کەس و کۆمپانیا و سەرمایەدارەكان بانكە نێودەوڵەتییەكان قەرزكراوە.