دواین بڕیاری حكومەت لەبارەی لۆگۆی تەكسییەكانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وادەی لێدانی كارتی زانیاری و لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە درێژكرایەوەو لەدوای ئەو وادەیە وەزارەتی ناوخۆ دەست بەسزادان دەكات.

دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی،بەهۆئەوەی لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەند بن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیاری درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی , واتا تا بەرواری 1/11/2021 بەردەوام دەبێت.

وتیشی، دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێككارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت و بە پێ بژاردنی 500 هەزار دینار سزا بدرێن و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن 500 هەزار زیاد بكرێت لە پێناو بە پیشە کردنی کاری شوفێری تەکسی وپاراستنی بەرژەوەندی هاولاتیان وشۆفیرانی تەکسی وجێ بە جێ کردنی یاسا ورێنماییەکان.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو وادەیە بریار لە سەرئەو پێشنیارانە دەدرێ لە دوای کۆبوونەوویەکی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ ووەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن.

دوا مۆڵەت بۆ پێدانی لۆگۆ بە تاکسی نا شارەکان تا 1-8-2021، دیاری كرابوو كە بڕیار بوو هەر شۆفێرێک لە کاتی خۆیدا فۆڕمەکە پڕ نەکاتەوە سزای دارایی دەدرێت.

لە ساڵی 2019 بڕیاری جیاكردنەوەی تاكسیی شارەكان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، هەر شارێك لۆگۆی تایبەت بەخۆی بۆدانرا بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو پرۆسە وەستا و لەچەند مانگی ڕابردوودا جارێكی دیكە دەستی پێكردەوە.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ، لۆگۆی تاكسییەكانی هەولێر سوور و سلێمانی شین و دهۆك رەش دەبێت، ئەو بڕیارە لە هەموو شارەكان كاری پێدەكرێت، هەر تاكسییەك بۆی هەیە لە شارەكەی خۆی كار بكات.

هاوكات بەپێی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانیش بڕیاریدا هەر شوفێرێك پابەند نەبێت و تا 1\8\2021 لۆگۆی بۆ تەكسییەكەی وەرنەگرتبێت، بە بڕی 500 هەزار سزا دەدرێت‌، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر داوای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن وادەی لێدانی لۆگۆو لەزگە بۆماوەی سێ مانگ و تا رۆژی 1\11\2021 درێژكرایەوە.

‎بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر زیاتر لە 20 هەزار تاكسی هەیە و چواردە هەزارو 825 فۆڕم بەسەر شۆفێراندا دابەشكراوەو هەشت هەزارو 58 تەكسی ناوسەنتەری هەولێرو 950 تەكسی دەروەی شار لۆگۆیان وەرگرتووە ، لە سلێمانیش 27 هەزار تاكسی بۆنی هەیەو لەو ژمارەیەش چوار هەزارو 660 فۆڕم بەسەر شۆفێراندا دامەبەشكراوەو هەزارو 459 شۆفێر ماڵەكانیان تەواوكردووە لەپارێزگای دهۆكیش پێنج هەزارو 161 فۆڕم دابەشكراوەو دووهەزارو221602 شۆفێر لۆگۆو شریتیان بۆ تەكسییەكانیان وەرگرتووە..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا