زیانەکانی خواردنەوەی سرکەی سێو

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک سرکەی سێو بەکاردەهێنن و دەخۆن لەبەرئەوەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بەئاگادارییەوە بەکاربهێنریت، چونکە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیدا یان بە گەدەی بەتاڵ هەندێک زیانی لێدەکەوێتەوە.

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی سرکەی سێو یان خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی ئەم زیانانە:

-ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن سرکەی سێو بەڕێژەیەکی کەم بەکاردەهێنن، بەڵام بەکارهێنانی بەڕێژەیەکی زۆر کێشە بۆ کرداری هەرس دروست دەکات و دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدە.

-هەندێک لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وایان بیستووە کە سرکەی سیو یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، بەڵام توێژەرەوان دەڵێن تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی ڕاست دەربارەی ئەوە نییە، بۆیە پێویستە پێش بەکارهێنانی سەردانی پزیشک بکەن و ڕێنمایی وەربگرن.

-خواردنەوەی سرکەی سێو زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت، زانایان دڵنیای دەدەن خواردنەوە ترشەکان بەگشتی زیان بە مینای ددان دەگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا