خانمە هونەرمەند یەریڤان هۆکاری دورکەوتنەوەی لەکاری هونەری ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەدات کە نایەوێت ببێت بە بابەتی سۆشیال میدیا.
یەریڤان دەڵێت”من لە کاری هونەری دورنەکەوتومەتەوە، بەڵام نامەوێت بە شتی سەیر و دور لەهونەر و میوزیک هەموو ڕۆژێک خۆم بکەم بە بابەت لە سۆشیاڵ میدیا”.
ئەو دەشڵێت”بەرهەمی نوێم ئامادەیە و چاوڕێی کاتێکی گونجاوم تا کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامبدەم و بڵاویبکەمەوە”.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە بەهۆی هاوسەرگیری و چوونی بۆ ئەوروپا، ماوەیەکە خانمە هونەرمەند یەریڤان کاری نوێی نییە.