فەرھەنگ تاھیر گۆمەشینی
بەھاری عەرەبی یاریەکی شکستخواردووی زلھێزەکان بوو بۆ پاراستنی بەرژەوەنديیە (ھاوبەشەکان)
کەی بەرژەوەندیەکان دژبەیەک بوون ! لەمێزی سووری پشت پەردەوە دوای ھەڵقوڕینی دوا پێکی سەرمەستی واژۆ لەسەر چارەنووسی گەل و میللەتانی ( وەکو کورد)ی داڕماوو و داروخاو و داتەپیو و خێر لەخۆ نەدیو دەکەن!
بێگومان گرەو کردنی ئەوان بە پێودانگی بەرێوەبەران و سەرکردەی ئەو ووڵاتانە و سەرمایەو سامانی ( سەر) و ( ژێر) زەویەکەی، نەوەک مێژوو و ھەڵکەوتەی جوگرافی و مافی مرۆڤ و دادپەروەری کە درۆیەکی دووبارەی دوو سەدەی رابردووی ئەوانە.
تەنھا لە ناو کورد و بە ئەزموونی چەندین ساڵەو ھەڵکشان و داکشان و سەرکەوتن و ژێر کەوتنی دۆز و کێشەو مەلەفەکەی لەوێ و لای ئەوان، باس لەوە دەکرێ کێ جاشەو کێ باشە!
کێ لە ئەفغانستان جاشە و کێ باشە؟
کێ لە تونس باشەو کوامەی تر باشە؟
کێ لە میسر؟
کێ لە یەمەن؟ کێ و کێی تر و لە کوێ؟
ساڵی پار ھەمووان بیرمانە چاوپێکەوتنێکی رەغدی کچی گۆڕ بەگۆڕ سەدام حوسەین کە ووتی : بۆ نا؟ رەنگە بگەرێمەوە بۆ پرۆسەو ململانێ سیاسیەکانی گۆرەپانی عیراق. ئیدی گڕی بەردایە نێو ماڵی سیاسی و دیوەخانی ئێرانیەکان و عیراقی و سووری و لوبنانیەکان بێگومان مەبەست لە (ھیلال یا مانگە شیعیەکان)ە.
ناچمە نێو ووردەکاریەکان و سەری خوێنەر نایەشێنم، وەلی ئەوەی مەبەستمە ھاوکێشەکەن زۆر روونن و تونس زیندوو ترین نموونەی پاشەکشەیە لە کۆی بەرژەوەندی و ( خارطة الطرق) ى ئەوان.
لە دوا پێشھاتیی ئەمرۆدا رۆژنامە ( نیۆرک تایمز) ی ئەمریکی چاوپێکەوتنێکی ( سيف الاسلام)ی کوری موعەمەر قەزافی بڵاو کردەوە ، کە بە نیازە وەک کەسێکی ئازاد بگەرێتەوە بۆ دەسەلاتی لیبیا لەرێگای ھەلبژاردن.
کەواتە
ئەو جۆرە لە پێشھات و گۆرانکاریەنە نامۆ نین و چاوەروانی ھەمو ئەگەرێک بن بۆ لەمەودوای ژیانی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عیراق لەپێش ھەمووانەوە، بەس دواتر کەس ئەوی تر بە جاش و ئەوانی دی بە باش ناو نەبا.