داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “هۆكاری زۆر بوونی كردەوە تیرۆرستییەكان بۆ نەبونی چارەسەری ئەمنی دەگەرێتەوە و پۆێویستە ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەیەكی بەپەلە بۆ ئەو حاڵەتانە ئەنجام بدات”.

سەعد مایع، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند “هۆکاری هەڵکشانی کردەوە تیرۆریستییەکان لەئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەددین، دیالە، ئەنبار و کەرکوک بۆ شکستهێنانی چارەسەری ئەمنی لەو شوێنانە دەگەرێتەوە”.

دەشڵێت “هەڵكشانێكی زۆر بۆ كردەوەی تیرۆرستی هەیە، ئەوەش هەزار نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر ئەو میکانیزمەی بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هاوڵاتیان دانراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكاتکۆبوونەوەیەکی بەپەلە و بەئامادەبوونی سەرکردە ئەمنییەکان ئەنجامبدات بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی ئەو هەڵکشانە لەهێرشەکان و دروستکردنی بڕیاری یەکلاکەرەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا