شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی ڕاگەیاند کە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە و نرخێی ڕکابەری هەیە.

مۆبایلی پۆکۆ ئێکس3 جی تی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 193 گرامە، دووریەکەی(163.3/75.9/8.9) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 399 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1100 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی2ی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا