سەرچنار ئەحمەد: حكومەت دەتوانێت زیاتر لە 45 هەزار وانەبێژو فەرمانبەر دابمەزرێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەساڵی 2014 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 45 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون و لەجێگەی ئەو فەرمانبەرانەی كەخانەنشین بوون حکومەت دەتوانێت نزیكەی 50 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و مامۆستای وانەبێژ بكات بەهەمیشەیی.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دەسپاكی لەپەرلەمانی كوردستان، بەپۆڵەتیک پرێسی راگەیاند،حكومەت لە هەنگاوی یەكەمدا دەتوانێت لەجێگەی ئەو فەرمانبەرانەی كەخانەنشین بوون نزیكەی 50 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و مامۆستای وانەبێژ بكات بەهەمیشەیی و پێداویستی وەزارەت و دام و دەزگاكانی پێپڕبكاتەوە.

وتیشی، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێمەوە پێیان دراوە ساڵانە شەش هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن و لەساڵی 2013 بۆ 2014 تا ئێستا جێگەی ئەو فەرمانبەرانە پڕنەكراوەتەوە كەژمارەیان زیاتر لە45 هەزارە.

باسی لەوەشكرد، پێویستە شوێنی فەرمانبەرانی خانەنشین بوو بە فەرمانبەرانی گرێبەست پڕبكرێتەوە كە چەند ساڵە گرێبەستن و مافی خۆیانە ببنە هەمیشەیی.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر حكومەت بییەوێت دەتوانێت وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست بكات بەهەمیشەیی و هیچ بارگرانییەكیش لەرووی داراییەوە لەسەر حكومەت دروست ناكات لەبەر ئەوەی حكومەت خۆی دەڵێت بەپێی یاسای چاكسازی داهاتێكی زۆر بۆحكومەت دەگەڕێتەوە.

بەپێی ئامارەكان، لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و 20 هەزار مامۆستای وانەبێژ چاوەڕێن حكومەتی هەرێم بیانكات بەهەمیشەیی و زیاتر لە پێنج هەزار سێ یەكەمی دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكانیش چاوەرڕێی دامەزراندن دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا