زیانەکانی خواردنەوەی قاوە بۆ چاو

پۆڵەتیک پرێس

قاوە یەکێکە لە خواردنەوە باوەکان لەجیهاندا، سوودێکی زۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕەوی کردن تێیدا هۆکارە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی، بەتایبەتی بۆ چاو.

توێژینەوە ئەمریکیەکان دەریانخستووە پەیوەندی هەیە لەنێوان خواردنەوەی زیاتر لە سێ کوپ قاوە لەرۆژێکدا و لەدەستدانی بینین، توێژینەوەکان ئەوە دەخەنەڕوو قاوە ئاوی سپی چاو زیاد دەکات و زیان بە تەندروستی چاو دەگەیەنێت.

زانایان ڕێنمای دەدەن زیادەڕەوی لە خواردنی قاوەدا نەکرێت، ڕۆژانە خواردنەوەی یەک کوپ قاوە سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، بەڵام خواردنەوەی کوپێک زیاتر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکان زیاد دەکات وەک توشبوون بە برینی گەدە و کوێربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا