پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان لەبارەی سووربوونی رەنگی ئاوی بەنداوی باوە شاسوار لە کفری روونکردنەوە دەدات و هۆکارەکەی باسدەکات.
عەبدولموتەلیب رەفعەت مامۆستای زانکۆی گەرمیان و ئەندازیاری شارستانی و ژینگە، لەبارەی سووربوونی بەنداوی باوە شاسوارەوە دەڵێت، لە راستیدا گۆڕینی رەنگی ئاو بۆ رەنگی سوور لە هەرکوێ رووبدات، دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لەم سێ هۆکارە کە ئهوانیش بریتین لە:
1.پێکهاتەی بەردەکان: کە رەنگە رێژەی ئاسن بەرز بێت لە پێکهاتەکانیاندا.
2.تێکەڵبوونی ئاوی زێراب بە تایبەتی پاشەڕۆی ناوچەکانی پیشەسازی (میاه پقیله).
3.بوونی جۆرێ لە قەوزە کە بە (قەوزەی سوور ناسراوە).
دەشڵێت، “بەڵام لە بەنداوی باوەشاسوار بە رای من رەنگی سوور دەگەرێتەوە بۆ هۆکاری یەکەم (رێژەی ئاسن لە پێکهاتەی بەردەکانی لێوارو خوارووی بەنداوەکە بەرزن)، هەرچەند من نەچوومەتە ئەوێ.”
راشیگهیاندووه، ئەمساڵ بە زەقی ئەو رەنگە دەرکەوتووە بە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوەکەوهیه.
بهوتهی مامۆستاكهی زانكۆی گهرمیان، رێژەی قوڕ و لیتە لە نێو بەنداوی باوەشاسوار لە نێوان 3 بۆ 6 مەتردایە، بۆیە کاریگەری راستهوخۆی کردووەتە سەر توانای گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکە.