پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ته‌مموز، رایگه‌یاند، بەهۆی زۆری ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا‌وە، به‌شێك له هاوڵاتیان پابه‌ندنین و ئاگادارین سه‌رپێچی له بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت، بۆیه سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) راسپێردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، پرسەدانان لە (کۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێکی دیكه) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت؛ سزا ده‌درێت.
ئه‌وه‌شهاتووه، سه‌ردانی تووشبوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
رەوشی تەندروستی شارەکەمان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارە و مەترسییه‌كانی هەڵکشان و تەشەنەسەندنی كۆرۆنای نوێش رۆژ دوای رۆژ له زیادبوون دایه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی شاره‌كه‌مان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ته‌واوی هاووڵاتیان و دانیشتوانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م/ هه‌روه‌ك له راگه‌یندراوی رۆژی 2021.7.27، رامانگه‌یاندووه، پرسەدانان لە (کۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێکی دیكه) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت؛ سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی زۆری ژماره‌ی مردووان به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وە، به‌شێك له هاووڵاتیان پابه‌ندنین و ئاگادارین سه‌رپێچی له‌م بڕیاره ده‌كرێت، بۆیه جارێكی دیكه هۆشداری ده‌ده‌ین به هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌بن و ره‌چاوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پرسه لە (کۆڵان – هۆڵ – ماڵ – ژێرخێوەت – باخچە و هەرشوێنێکی دیكه) دابنێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ی داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.
دووه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ی تووشبوانی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش له زیادبوون دایە، به‌وهۆیه‌وه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكار و خانه‌واده و خزمانی تووشبوان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری تووشبوانی كۆرۆنا ده‌مێنه‌وه و قه‌ره‌باڵغی زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوان و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ردانی تووشبوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م/ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) راسپاردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
2021.7.30