پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ باره‌گای سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژئاوای ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی هێرشی گرووپێكی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بووه‌وه و له‌و هێرشه‌دا پاسه‌وانێكی پۆلیسی ئه‌فغانی كوژرا و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكیش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری ئه‌فغانستاندا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌مڕۆهه‌ینی 30ی ته‌مموز، شه‌ڕێكی قورس له نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ئه‌فغانستان له نزیك باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روویداوه‌و دواترهێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه وێنه‌ی ته‌واوی هێرشه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێت، بۆئه‌وه‌ش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌فغانستان.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ناسنامه‌ی چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كانی ئاشكرانه‌كردووه، كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانن یان لایه‌نێكی دیكه‌ن.