لە پارێزگایەكی هەرێم داوای بەسزا گەیاندنی چەند كەسێك دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوای بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانە دەكات، كە هۆكار بوون بۆ دواكەوتنی تەواو نەکردنی سەرجەم پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە پارێزگای دهۆک.

شنۆ شەهید ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەنوسراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە، تیایدا رایگەیاندووە “ساڵی رابردوو لەیاداشتێكدا داوایان لە حكومەت و پەرلەمان كردبەدواداچوون بکەن بۆ هۆکاری تەواو نەکردنی سەرجەم پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە پارێزگای دهۆک، دواجار حكومەت ڕەزامەندی لە پشتیوانیکردن بۆ تەواو کردنی پڕۆژەكان دا”.

دەشڵێت “ڕەزامەندیدان لە پشتیوانیکردن بۆ تەواو کردنی پڕۆژە بەتەنها بەس نیە..!! بەڵکو دەبێ بڕیار بدرێ لەسەر سزادانی سەرجەم ئەوکەسانەی کە بوونە هۆی دواکەوتنی تەواوکردنی پڕۆژەکەو پڕۆژەکانی دیکەش لەپارێزگای دهۆک کە ژمارەیان ٤٠ پڕۆژەیە”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لەپرۆژە نیشتەجێبوونەكانی شارەكە گەندەڵیەکی زۆر کراوە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار لەسەر حسابی گیرفانی پاشەکەوتکراوو لێبڕاوی ئەو پارێزگایە.

No photo description available.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا