لە توركیا نزیكەی 2000 پەنابەر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا رایدەگەیەنێت “لەئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسی شاری ئستەنبوڵی توركیا نزیكەی دوو هەزار پەنابەر دەستگیركراون كە بەنیازبوون بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن”.

دەستگای لوتكە لەزاری هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بڵاویكردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە دوێنێ لەگەڕەكەكانی فاتیح ، زەیتن بۆڕنۆ ، گوین گوران ، کوچوک چەکمەجە ، بیوک چەکمەجە ، ئەسەنیۆرت ، بەیلک دووزوی شاری ئیستەنبوڵ ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا 435 پەنابەر دەستگیركراون.

وتیشی”لەماوەی هەفتەی رابردووش ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەهەمان ئەو گەرەك و شوێنانەی ئاماژەی بۆۆكراوە دەستگیركراون هەزار و 559 پەنابەر بوون، هۆكاری دەستگیركردنەكەشیان بۆ ئەوە گەراندووەتەوە كە نایاسایی چونەتە ئیستەنبوڵ و لەچاوەروانی ئەوەدابوون بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن، بەشێكیشیان ڤیزەكەیان بەسەرچووە”.

بەوتەی ئەو ئەندامەی فیدراسیۆن ناسنامەی ئەو پەنابەرانە زۆربەیان هاوڵاتی ئەفغانستان، پاكستان و سوریا و عێراقن، دوای دەستگیركردنیشیان سەرجەمیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران كراونەتەوە و رێكارەكانی دیپۆرتكردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا