پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەچوار چێوەی ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێكدا هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەك تۆمەتبارو داواكراویان دەستگیركردووە و ئۆپەرسیۆنەكانیش بەردەوامە.
ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمەوزی 2021، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند ” لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی دەستیان پێكردووە هێزەكانی كەركوك توانیویانە لەماوەی دوورۆژی رابردوودا 21 تۆمەتبار و داواكراو دەستگیر بكەن و هاوكات ژماره‌یه‌ك مۆڵگه و حه‌شارگه داعشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه”.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، شەش داواكاریان به‌پێی مادده‌كانی 4ی تیرۆر و 15 كه‌سیشیان به‌پێی مادده‌ی دیكه‌ی یاسایی ده‌ستگیركردوه،هاوكات سێ باره‌گای چه‌كدارانی داعشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژمارەیەك موشەكی جیاوازدا گرتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەرۆژی چوارشەممەی رابرد 28ی تەموز لەباشوری شاری كەركوك ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژی داعش دەستپێكردووە، بەئامانجی پاكردنەوە و كیوماڵكردنی چەند ناوچەیەك پاشماوەكانی داعش.